شاندێکی کەنەکە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
03/06/2021
هەواڵ و چالاکی
شاندێکی کەنەکە سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە و هەرێم و کێشە نەتەوەییەکان تاوتوێ‌کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی کەنەکە کە پێکهاتبون لە (زه‌ینه‌ب مراد، هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه، دكتۆر حه‌كیم، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی و زه‌ینه‌ب مسته‌فا به‌رپرسی كۆمیته‌ی باشور، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیکرد لە سلێمانی، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و بەختیار عومەر ئەولی رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسییەکان و جەلال محەمەد غەریب و سازە عەبدوڵا ئەندامانی ژوری پەیوەندییە سیاسییەکان پێشوازییان لێ‌کرا.
وه‌فدی کەنەکە، به گرنگییه‌وه باسییان لە هەڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان و هه‌وڵه‌كانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و ئاشته‌وایی گشتی دا، کرد. هەر لە کۆبونەوەکەدا، بارودۆخی ئه‌مرۆی ناوچه‌كه وهه‌رێم، كێشه‌ی نهتهوایهتییەکان له پارچه‌كانی كوردستان و كاركردن بۆ پارێزگاری كردن له قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسی یه‌كانی كوردستان، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا به‌شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی پرسه نه‌ته‌وه‌ی یه‌كاندا بێت، له‌كاتێكدا كه ده‌ست وه‌ردانه ده‌ره‌كی یه‌كان كاریگه‌ری یان له‌سه‌ر ڕه‌وشی كوردستان هه‌یه و مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هەرێم دروستكردووه.
سلێمانی/ جوانڕۆ محەمەد