خولێکی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بۆ هەڵسوڕاوانی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە
08/06/2021
هەواڵ و چالاکی
لەپڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان گۆشەی بەریتانیا و ژوری سەرچاوە مرۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، خولێکی پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان بۆ بەشێک لە هه ڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی بەریتانیا لە رێگای پرۆگرامی زوم بە ئۆنلاین کرایەوە.
خولەکە ٨ بۆ ١٢ کاتژمێر دەخایەنێت و لە لایەن چەند مامۆستایەکی شارەزاوە دەوترێتەوە و ماوەی ٤ هەفتە بەردەوام دەبێت.
وانەی یەکەم شیکاری پرسی رەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان، لە لایەن چۆمان محەمەد ڕێکخەری ژوری یاسایی پێشکەش کرا و تیایدا بەوردی باس لە رەشنوسی دەستور و ئەگەر و پێشهاتەکانی بەوردی کرا و بۆ ئامادەبوانی بەشداربو شیکرانەوە. بەشداربوانیش بەچەندین پرسیار و سەرنج و تێبینی لەسەر کۆی دەستور و ئاڵنگاریەکان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد، دواتر لەلایەن رێکخەری ژوری یاسایی وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنج و تێبینیەکان درانەوە.