وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابوری ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
08/06/2021
هەواڵ و چالاکی
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2021 به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له دوو به‌رپرسی باڵای ئابوری ئه‌مریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه،
وه‌زیری دارایی و ئابوری ئاوات جه‌ناب نوری پێشوازی لە هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (خالید لوم) پاشكۆی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و (لیزا پۆدۆنلی) به‌رپرسی به‌شی ئابوری له كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، كرد.
هه‌ردوولا، باسیان له دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد و وه‌زیری دارایی ئابوری هەرێم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ڕێكه‌وتن بكات و نه‌هێڵن خه‌ڵكی ببێته قوربانی.
هاوکات جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابوری ده‌به‌ستن.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسانی ئابوری ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و هیواخوازی ئه‌وه بوون، به زووترین كات كێشه هه‌ڵسپێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئەگەر نا ئەوە هۆکارێک دەبێت بۆ دابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵك و هاوکات هێنانەکایەی هه‌ژاری له‌ناوچه‌كه.