وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌: (8947) كه‌س كه‌ دو موچه‌یان هه‌بوه‌ موچه‌كانیان راگیراوه‌

29/06/2021

هەواڵ و چالاکی

وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ لیستێكیان ئاڕاسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ چاكسازی‌ كردوه‌ بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ پله‌ی‌ تایبت (وه‌زیر، بریكاری‌ وه‌زیر، راوێژکار و بەرێوەبەری‌ گشتی‌) خانه‌نشین كراون بۆ بڕیاردان له‌باره‌یانه‌وه‌.

لەدانیشتنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستاندا كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كان و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌ی‌ بون، ئاوات جەناب نوری‌ وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ رایگەیاند: سەبارەت بە خانەنشین بە پلەی‌ وەزیر، بریکاری‌ وەزیر، راوێژکار، بەرێوەبەری‌ گشتی‌، ئەوانەی‌ بە کردەیی‌ پۆستیان نەبوە و ژمارەیان هەزار و (169) کەسە، ناوەکانیان بە لیستێک ئاراستەی‌ لیژنەی‌ چاکسازی‌ لە ئەنجومەنی‌ وەزیران کراوە بۆ ئەوەی‌ بڕیاری‌ لەبارەوە بدرێت.

سەبارەت بەو کەسانەش کە دوو موچە وەردەگرن، ئاوات جەناب نوری‌ رایگەیاند، هەشت هەزار و (947) خانەنشین ناویان لە لیستی‌ دووموچەدا هاتوە موچەکانیان راگیراوە و رەوانەی‌ بەرێوەبەرایەتیەکانی‌ خانەنشینی‌ کراوە بۆ یەکلایی‌ کردنەوە.

لەبارەی‌ خانەنشینی‌ نایاساییشه‌وه‌، وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ رایگەیاند، لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی‌ خانەنشینی‌ لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

 

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێداچونه‌وه‌یان به‌ دۆسیه‌ی‌ (14) هه‌زار و (437) موچه‌خۆر كردوه‌ و (117) ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌، وتیشی‌ :"له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ چاكسازیی وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ لانی‌ كه‌م (80%)ی‌ كاره‌كانی‌ ته‌واو كردوه‌".


هەواڵی زیاتر