بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان میكانیزمی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌ڕێژێت
13/07/2021
هەواڵ و چالاکی
بزوتنەوەى گۆڕان
پلانی بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان دادەڕێژێت و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛
كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنى گۆڕان ئامانج لێی به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورده له
به‌غدا.
ئەمڕۆ سێشەممە (١٣/٧/٢٠٢١)
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاماده‌یی ئه‌ندامانی
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ژوره په‌یوه‌ندیداره‌كان، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئەنجامدا به‌مه‌به‌ستی
داڕشتنی پلانی بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كۆبونه‌وه‌كه
تایبه‌ت بو به دانانی میكانیزمی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌رخستنی
هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رێكخه‌ری گشتی سه‌رجه‌م
ئۆرگانه‌كانی بزوتنەوەکەى راسپارد كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستى هاوپه‌یمانی
كوردستان و كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێوسته
كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێوه‌بچێت، كه ئامانج لێی به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورده له به‌غدا، تا نوێنه‌رانی
كورد بتوانن به پشتبه‌ستن به كاره‌كانی رابردوی نوێنه‌رانی كورد؛ هه‌وڵی جدی
بده‌ن بۆ چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته
سیاسی و ئابوری و دارایی و یاساییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی
كوردستان له به‌غداوه.
هاوکات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ژوره په‌یوه‌ندیداره‌كان و كاندیده‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختیان له هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هاوپه‌یمانی كوردستان و به‌پرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن:
به‌غدا ناوه‌ندێكی گرنگه و له به‌غداوه ساڵانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاساكانی
تایبه‌ت به بودجه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت، بۆیه گرنگه كاندیده‌كان
و ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی
كوردستان و كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه.