عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و حاكم قادر جه‌خت له ئەنجامدانى چاكسازی و چەسپاندنى دادپەروەری و دیموكراسی ده‌كه‌نه‌وه
27/07/2021
هەواڵ و چالاکی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27/7/2021، حاكم قادر حەمه‌جان
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی
مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی
پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا، حاكم قادر حه‌مه‌جان و عومه‌ر
سه‌ید عه‌لی، جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كرده‌وه، هاوكات به پێویستیان زانی گرنگی بدرێت به هاوپه‌یمانێتی
نێوانیان كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنراوه و به باشترین شێوه خۆیان
بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن.
ئاماژەیان بەوەشكرد، پێویسته حكومه‌ت زیاتر
خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاوڵاتیان دابین بكات و ئه‌و پڕۆژانه‌ی خزمه‌ت به هاوڵاتیان
ده‌كه‌ن، بخرێنه‌گه‌ڕ.
هه‌ردولاش هاوڕابون لەسەر ئەوەی كە پێویستە
چاكسازی لەسەرجەم سێكتەرەكاندا بكرێت و
دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئازادی و دیموكراسی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بچەسپێنرێت.