رێکخەرى گشتى پیرۆزبایى لە یاریزانێکى کورد دەکات
08/09/2021
هەواڵ و چالاکی
رێکخەرى گشتى
بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى بونە پاڵەوانى گەنجێکى کورد دەکات و چەپکە گوڵى
سەرکەوتنى پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ
چوارشەممە (٨/٩/٢٠٢١)، عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازى لە هۆکار حەکیم کرد و پیرۆزبایى بونى بە پاڵەوانى خولى
پیشەگەرانى عەرەب لە کێشی (٦۳) کیلۆگرامی یاری موایتای، لێکرد.
رێکخەرى گشتى گۆڕان لەو دیدارەدا
بە ئامادەبونى رێکخەرى ژورى توێژینەوەکان و رایەڵەى خوێندکارانى بزوتنەوەى گۆڕان، هیواى
سەرکەوتنى زیاترى بۆ ئەو یاریزانە کوردە و وەرزش لە هەرێمى کوردستان، خواست.
هۆکار حەکیم، نوێنەرایەتى هەڵبژاردەی
عێراق و یانەی وەرزشی ئاشتی کردوە لە پاڵەوانی محترفینی عەرەب لە یاری موایتای بۆ
ساڵى (٢٠٢١).