چۆنیەتى بەڕێوەچونى رێوڕەسمى نوێکردنەوەى پەیمان له‌گه‌ڵ روحی كاك نه‌وشیروان

27/09/2018

هەواڵ و چالاکی

دوایین ئامادەکارییەکان کۆتاییان
هاتوە بۆ پێشوازى لە هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان لە رێوڕەسمى دوایەمین  ئاهەنگى کۆتا رۆژى بانگەشەى
هەڵبژاردنى لیستى (148)ى گۆڕان بۆ پەرلەمانى کوردستان.

وەک بڕیارە؛ سەعات (4:00–8:00)ى ئێوارەی ئەمڕۆ گۆڕانخوازان بە
دروشمى (به‌هیواوه‌ به‌ره‌و ده‌نگدان - رۆژی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان - له‌گه‌ڵ روحی
كاك نه‌وشیروان) لەسەر مەزارى ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كۆده‌بنه‌وه‌ پەیمان
نوێ دەکەنەوە بۆ ئەوەى بە چونیان بۆ سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگدان بە لیستى
ژمارە (148)ى گۆڕان و کاندیدەکانى درێژە بە خەباتى مەدەنى و دژە گەندەڵى و
ستەمکارى و پاوانکارى بدەن.

شەماڵ عەبدولوەفا لە بارەى
چۆنیەتى بەڕێوەچونى مەراسیمەکە رایگەیاند؛ ئەمڕۆ دوا ئاهەنگى جەماوەرى بزوتنەوەى
گۆڕان پێش وەستانى هەڵمەتى بانگەشە لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەدەچێت
کە حەوت بەرنامەى جۆراوجۆرمان هەیە تێکەڵ لە میوزیک و نمایشکردنى دوا کتێبى کاک نەوشیروان
مستەفا (بەدەم رێگاوە گوڵچنین) لەگەل دابەشکردنى (15) هەزار پاکێجى رەمزى و بەخشینى
سێ هەزار دانە لە کتێبەکەى کاک نەوشیروان بە گۆڕانخوازان.

ئاماژەى بەوەشکرد دابەشکردنى
کتێبى کاک نەوشیروان مەبەستێکى رەمزیە بەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بزوتنەوەیەکى
مەدەنییە و پێچەوانەى حیزبەکانى دیکە کە ترس و تۆقاندن و دەمانچە دابەش دەکەن ئێمە
کتێب و قەڵەم دابەش دەکەین.

وتیشى:"رێوڕەسم و
ئاهەنگەکە بەشێوەى تەقلیدى نییە تەنها دو وتەى کورت لەلایەن سەرپەرشتیارى لیژنەى
هەڵبژاردن و سەرۆکى لیستى گۆڕان دەخوێندرێنەوە و دواتر ئامادەبوان دەچنە سەر
ئارامگەى کاک نەوشیروان و رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت و دواتریش لە بەردەم مەکۆى
سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان کۆتا ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت.


هەواڵی زیاتر