وێنە؛ کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنى گۆڕان بە سەرپەرشتى رێکخەرى گشتى

11/09/2021

هەواڵ و چالاکی

کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنى گۆڕان بە سەرپەرشتى رێکخەرى گشتى بەڕیوەچو، سەرپەرشیارى ژورى هەڵبژاردنیش رایدەگەیەنێت؛ ئامانجمان ئەنجامدانى بانگەشەیەکى سەقامگیرە بە نمایشکردنى نمونەیەکى جوان کە ببینە جیى متمانەى هاوڵاتیان و سەرکەوتنى گەورە بەدەستبهێنین.

ئەمڕۆ شەممە (11/9/2021)، لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامادەبونى کاندیدانى بزوتنەوەکە لە هاوپەیمانى کوردستان و بە سەرپەرشتى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى، کۆبوەوە.

یاسین حەمە عەلى، سەرپەرشتیارى ژورى هەلبژاردن لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە رایگەیاند: کۆبونەوەکە بۆ خێراکردنى هەنگاوەکانى بانگەشەى گەرمى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێوەچو، تێیدا تیشک خرایە سەر ئەو پلانکارە تۆکمەیە کە بۆ شێوازى بانگەشەى کانددەکان و هاوپەیمانى کوردستان دانراوە، لەگەڵ هەڵسەنگاندنى هەڵمەتى بانگەشەى دو رۆژى رابردو.

وتیشى: ئامانجمانە بانگەشەیەکى سەقامگیر و چڕ و پڕ بەڕیوەببەین بەشێوازێک کە هاونیشتیمانیان نمونەیەکى جوان لە ئێمە ببین و ببینە جێى متمانەیان، بۆ رۆژانى ئایندەش چالاکییەکانى هەڵمەتەکە هەمە جۆر دەبن لە روى مەیدانى و میدیایى بە ئامانجى بەدەستهێنانى سەرکەوتنى گەورە لە هەڵبژاردنەکاندا.


هەواڵی زیاتر