وەزارەتى دارایى (400) ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکى ئاو لە سلێمانى خەرج دەکات
13/09/2021
هەواڵ و چالاکی
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى
هەرێمى کوردستان زیاتر لە (400) ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى ئاو لە
گەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانى خەرج دەکات.
لە نوسراوێکدا کە واژۆى ئاوات جەناب
نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى لەسەرە و ئاڕاستەى پارێزگاى سلێمانى کراوە،
رەزامەندى نیشاندراوە لەسەر خەرجکردنى (406) ملیۆن و (240) هەزار و (500) دینار، بۆ جێبەجێکردنى
پڕۆژەى دروستکردنى بۆرى ئاو بۆ جیاکەرەوەکانى (39) یەکانى گەڕەکى راپەرین لە نزیک
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى.
بەپێى نوسراوەکەى وەزارەتى دارایى و
ئابورى، ئەو بڕە پارەیە بەپێى رێنمایى ژمارە دوى ساڵى (2016)ى وەزارەتى پلاندانان
خەرج دەکرێت، کە تایبەتە بە جێبەجێ کردنى گرێبەستە حکومییەکان، بەوەش داواکاریی
دانیشتوانى ئەو گەڕەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.