عومەر سەید عەلى: پەرێزمان پاکە و شانازى بەوەوە دەکەین بۆیە داواى دەنگ لەخەڵک دەکەین
26/09/2021
هەواڵ و چالاکی
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ چارەسەرنەکردنى
ناکۆکییەکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا چەند هۆکارێکى لەپشتە کە گرنگترینیان ئەوەیە
حزبەکان تاک تاک چونە بەغدا و داخوازییە حزبییەکانى خۆیان پێش داخوازییە
نەتەوەییەکان خستووە. دەشڵێت: هاوپەیمانى کوردستان هەنگاوێکە بۆ رێکخستنەوەى پێگەى
کورد لە بەغدا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ل یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوپه‌یمانی پێكهێناوه و
ئاماده‌شه رێككه‌وتنه‌كه به‌ره‌و پێش ببات ده‌شڵێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو
لایه‌نێكی سیاسی و ئه‌ندامه‌كانیشی په‌رێزمان پاكه و گه‌نده‌ڵ نین.
له كه‌رنه‌ڤاڵ و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان رایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوپه‌یمانیان كردوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یه
هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی نێوانیان به‌ره‌وه‌پێشه‌وه به‌رێت، ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانیه‌كه
سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ كاری پێكه‌ویی له داهاتو و به یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان
و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركه‌تن به‌ده‌ست ده‌هێنین.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوا له هه‌لسوڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات كه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك و درگابه‌درگا گه‌رمتر
بكه‌ن و له دەرگای هه‌مو كه‌سێك بده‌ن و داوایان لێبكه‌ن و كه بچنه سه‌رسندوقه‌كان
ده‌نگدان و ده‌نگ به كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بده‌ن كه هه‌مو كاندیده‌كان خه‌ڵكانی دڵسۆزی گه‌ل و خاكن و خۆشیان تێكۆشه‌ر و
خاوه‌ندی بڕوانامه‌ن.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، راشیگه‌یاند:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو لایه‌نێكی سیاسی و ئه‌ندامه‌كانیشی په‌رێزمان پاكه و
ئێمه گه‌نده‌ڵ نین، خاوه‌ن و شه‌ریكی هیچ كۆمپانیایه‌ك نین و ئه‌وه جێگه‌ی
شانازییه بۆیان.
لەبارەى رێککەوتنە سیاسییەکانى بزوتنەوەکەشەوە؛ رێکخەرى گشتى
باسى لەوەشکرد، پێشتریش و ئێستاش، گۆڕان لەگەڵ هەردوو لایەن (یەکێتى و پارتى)،
رێککەوتنى هەبووە ئەوەش لەسەر بنەماى ئەوەى کە دان بنێن بە دید و ستراتیژى گۆڕان
بۆ چاکسازیى و بەدامەزراوەیى کردنى حکومەت و سەربەخۆبونى دادگاکان.
وتیشى، "راستە ئێمە لە حکومەتین، بەڵام لایەنە
ئۆپۆزسیۆنەکانیش ئەوەندەى ئێمە رەخنەیان لە حکومەت نەگرتووە، چونى ئێمەش بۆ ناو
حکومەت بۆ چاکسازییە نەک بێدەنگى، ئێمە داردەستى هیچ لایەنێکى نێوخۆیى و دەرەکی
نین، بۆیە چ لە حکومەت بین یان لە ئۆپۆزسیۆن بەیەک شێواز کاردەکەین کە فشارەکانمان
چڕدەکەینەوە بۆ چاکسازى".