پرسە نامە
28/11/2021
هەواڵ و چالاکی
بەداخەوە، درەنگانى
شەوی رابردو، لە ئەنجامى ھەوڵێکی چەپەڵى تیرۆریستان؛ پهلاماری سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگە
لە سنوری کوڵەجۆ درا و بەھۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بون.
بەم بۆنە خەمناکەوە،
پرسە و پەژارەى خۆمان ئاڕاستەى بنەماڵەى هەریەکە لە شەھیدان: (ئیبراهیم بارام، ئیسماعیل
محەمەد، ئەمین حسێن، ئاراس سەمین و نەبەرد سەعید) دەکەین، کە لەو هێرشە ترسنۆکانەیەدا
شەهید بون. لە خوای گەورە داواکارین گیانى پاکیان بە بھەشت شاد بکات و سەبورى و
ئارامى بە خانەوادەکانیان و هەموان ببەخشێت.
بزوتنەوەى گۆڕان
لەم بۆنە خەمناکەدا، جگە لە پرسە و هاوخەمى بۆ بنەماڵەى شەهیدانى ئەو کردەوە تیرۆریستیە، هیوای
زو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت و جەخت لەسەر بنەما
و پرەنسیپە نەگۆڕەکانى دەکاتەوە لەپێناو یەکخستنەوە و رێکخستنەوەى هێزى پێشمەرگەى
کوردستان و کۆمەککردنى ئەو گیانلەسەردەستانەى لە بەرەکانى پێشەوەى روبەڕووی مەرگ دەبنەوە
بۆ پاراستنى خاکى کوردستان.
جەختیش دەکەینەوە
لە پێویستى هەماهەنگى زیاتر لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ بۆئەوەى ئەو
بۆشاییە ئەمنییەى لە نێوان هەردولادا هەیە پڕ بکرێتەوە و ئەو کەلێنانە نەهێڵرێت کە
تیرۆرستان لێوەى دزە بکەن و پەلامارى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە بدەن.
بزوتنەوەى گۆڕان
٢٨ی١١ی٢٠٢١