لێدوانێک، لە دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە:

20/07/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەداخەوە، ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٠ی تەموزی ٢٠٢٢) بەھۆی ھێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا؛ (٩) ھاوڵاتی شەھید بون و (٢٣) کەسی دیکەش لە ناوچەیەکی گەشتیاری ناحیەی دەرکار ی قەزای زاخۆ برینداربون.

ئەم ھێرشە ئاسمانیانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە زۆرجار شوێنی نیشتەجێبونی کردووەتە ئامانج و خەڵکی سڤیل و منداڵ و ژنانی تێدا بوونە قوربانی؛ پێشێلکاری زەقی یاسا نێودەوڵەتیەکان و حسابنەکردنە بۆ سەروەری خاکی عێراق و مافەکانی مرۆڤ.

 

ئێمە، لەکاتێکدا، بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە ھێرشانە دەکەین، لەھەمانکاتدا دامەزراوەکانی حوکمڕانی عێراق و ھەرێم لە سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی ئیتحادی، لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێم دەخەینە ژێر بەرپرسیارێتی بۆ سنوردانان و کۆتایھێنان بەو پەلامار و پێشێلکارییانە کە سەدان خەڵکی بێتاوانی کردووەتە قوربانی.

٢٠ی ٧ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر