بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
31/08/2022
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى گۆڕان، بە بۆنەی ھەڵبژاردنى وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامى پیرۆزبایی ئاڕاستەى بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و ھیواخوازە "ئەم گۆڕانکارییە ھاندەری تەبایی و کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئیدارەدانێکی باشتر کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی ھاوڵاتیان بێت".
بەڕێز:
کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی
بە بۆنەی
ھەڵبژاردنت وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایت لێ دەکەین و ئومێدی
سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە رێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین.
ھیواخوازین،
ئەم گۆڕانکارییە ھاندەری تەبایی و کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان
و ئیدارەدانێکی باشتر کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی ھاوڵاتیان بێت.
بزوتنەوەی
گۆڕان
٣١ی٨ی٢٠٢٢