گۆڕان پشتیوانیى خۆى بۆ دابینکردنى دەرماڵە و پێداویستیەکانى خوێندکاران دوپات دەکاتەوە
12/10/2022
هەواڵ و چالاکی
نوێنەرى
خوێندکارانى زانکۆکان بۆ وەرگترنى پشتیوانى زانکۆکان سەردانى مەکۆى سەرەکى دەکەن و
بزوتنەوەى گۆڕانیش پاڵپشتى خۆى بۆ خویندکاران و پێدانى دەرماڵە و دابینکردنى
پێداویستیەکانى خوێندنیان دوپات دەکاتەوە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە (12/10/2022) نوێنەرى خوێندکارانى زانکۆکان سەردانى مەکۆى سەرەکى
بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە شارى سلێمانى بە مەبەستى وەرگرتنى پشتگیرى لایەنە
سیاسییەکان بۆ پڕۆژەى بە یاسایی کردنى دەرماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان
کە ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران کراوە و لەلایەن شێخ کامیل قادر سکرتێرى جڤاتى
نیشتیمانى و لێپرسراوى مەکۆ و رایەڵەى خوێندکارانەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا
جەخت لە هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان کرایەوە بۆ داواکارى رەواى خوێندکاران و چین و
تویژەکان و ئەوەش دوپاتکرایەوە کە گۆڕان پشتیوانى پێدانى دەرماڵە و دابینکردنى
پێداویستییەکانى خویندن بۆ خویندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات و بەڵێنیش درا
کە تیمى گۆڕان لە حکومەت و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەى پشتیوانى داواکارییەکانیان
دەبن.