شاندی هاوپەیمانی چاكسازی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

16/10/2018

هەواڵ و چالاکی

وەفدی هاوپەیمانی چاكسازی كە لە لایەنە شیعە ‌و سوننەكان پێكدێت سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد، ئەندامێكی وەفدەكەی گۆڕانیش دەڵێت: پشتیوانی خۆمان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەربڕی.
لەمیانی سەردانە دو رۆژیەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان، وەفدێك لەنوێنەرانی فراكسیۆنەكانی ئەحرار، سائیرون، وەتەنییە، قەرار، عەرەبییە، نەسر، حیكمەو بەرەی حیوار، بە سەرۆكایەتیی عەممار حەكیم، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد ‌و گفتوگۆیان لەسەر قۆناغی داهاتوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرد.
هۆشیار عومەر، ئەندامی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند: باس لە بنەماكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كراوە‌و وەكو بزوتنەوەی گۆڕان پشتوانی خۆیان بۆ كابینەی نوێی حكومەت نیشانداوە پێشنارو بۆچونی خۆیان بۆ وەفدەكە خستەرو.
لای خۆیەوە حەیدەرمولا، ئەندامی وەفدی شیعەكان باسی لە هۆكاری راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت ‌و وتی: پێمانوایە كابینە وزارییەكە بەمجۆرە سەركەوتن بەدەستدەهێنێت.

وەفدی هاوپەیمانی چاكسازی لەدوا وێستگەی سەردانەكەیاندا بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی ئارامگەی رەوان شاد نەوشیروان مستەفایان كرد.

 

 

 


هەواڵی زیاتر