کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە

21/11/2022

هەواڵ و چالاکی

شاندێکی کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سەردانی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانی دەکەن و لە كۆبونەوەیەكدا هەردولا دواین گۆڕانکارییەکان تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە (٢١/١١/٢٠٢٢) شاندێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، بە سەرۆکایەتی دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین بارودۆخی سیاسی و پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە کرد.


هەواڵی زیاتر