شاندێکى بزوتنەوەی گۆڕان سەردانى بزوتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی دەكات
03/12/2022
هەواڵ و چالاکی
شاندێکى بزوتنەوەی
گۆڕان سەردانی بزوتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی دەكات و بۆ ئاڵوگۆڕێى بیرو ڕا کرا لەبارەى
دۆخی هەرێمىی كوردستان و ناوچەكە و عێراق، مەترسیەكانی بەردەم قەوارەی هەرێمی
كوردستان.
ئەمرۆ
شەممە (3/12/2022)، لە چوارچێوەى بەسەرکردنەوەى لایەنە سیاسییەکاندا، شاندێکى بزوتنەوەی
گۆڕان کە لە بەختیار عومەر ئەولی رێكخەری ژووری پەیوەندیەسیاسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
و ئەندامانی ژووری پەیوەندیە سیاسیەكان پێکهاتبون، سەردانى بزوتنەوەی چاكسازی نیشتیمانیان
کرد و لەلایەن بێرون عومەر فەتاح سەرۆكی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەکەوە
پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا
دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارى و قەیرانانەى لە ئارادان
تاوتوێکرا و گرنگى یەکهەڵوێستى و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و
نیشتیمانییەکان بۆ پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان جەختى لێکرایەوە و بزوتنەوەى چاكسازی
نیشتیمانی پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵى یەكخستنی نێو ماڵى كورد دەربری.