بزوتنەوەی گۆڕان و کونسوڵی ئەڵمانیا جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە
19/12/2022
هەواڵ و چالاکی
بزوتنەوەی
گۆڕان و کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
کلاوس دیتەر
شترایشەر، کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی
کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی و رێکخەر و ئەندامانی ژوری
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازی لێکرا و
لە
کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، باس
لەوەشکرا کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتییەوە روبەڕوی ئەم
دۆخە ببنەوە.
هەر لە
کۆبونەوەکەدا تێڕوانینى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بە
دامەزراوەییەکردن و پێویستى ئەنجامدانى چاکسازى
ریشەیی دوپاتکرایەوە و لاى خۆیەوە، کۆنسوڵی ئەڵمانیا جەختی کردوە کە کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی پشتیوانی هەرێم دەکات بۆ چاکسازیی، بەڵام خەریکە ئەو پشو درێژییە
کۆتایی دێت، بەتایبەت لە پرسی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.