بزوتنەوەى گۆڕان: گەلەکەمان بە زنجیرەیەک دژواری و قەیران و ناکۆکی سیاسییەوە ساڵی (٢٠٢٢)ی تێپەڕاند
31/12/2022
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى
گۆڕان هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایی لە هاونیشتیمانییان، رایدەگەیەنێت؛ گەلەکەمان بە زنجیرەیەک
دژواری و قەیران و ناکۆکی سیاسییەوە ساڵی (٢٠٢٢)ی تێپەڕاند، هەر بۆیە ئومێدەوارین
ساڵی نوێ؛ کۆتایی ناخۆشی و مەینەتی و قەیرانەکان بێت، سەرەتای بیناکردنی جۆرێک
حوکمڕانییەکی دروست بێت کە خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی و ئاشتەوایی و باشترکردنی ژیان
و گوزەرانی هاونیشتیمانیان لەخۆ بگرێت.
هەروەک
بزوتنەوەی گۆڕان، ئەم بۆنەیە دەکاتە دەرفەتێک بۆ جەختکردنەوە لە "چارەسەری کێشەکان
و تێپەڕاندنی ململانێی حیزبی و کەسی، بە ئامانجی باشکردنی ئەدائی دامەزراوە فەرمیەکان
و دورخستنەوەی دەستی حیزب و میزاجی کەسی لە کاری حکومەت و دامەزراوەکانی، هاوکاتیش
دروستکردنی کەشی دڵنیایی، متمانە،
سەقامگیری، پێکەوەژیان و پێکەوە گونجان بۆ پرۆسەی سیاسیی؛ کە لە پێویستییە لە پێشینەیەکانی
ساڵی داهاتون بۆ کۆمەڵگەی کوردستان".
دەقی
قەیامەکە:
ساڵی
نوێتان پیرۆزبێت..
بەبۆنەی
هاتنی ساڵی نوێی زاینی (٢٠٢٣)، گەرمترین پیرۆزبایی
ئاراستەی باوەڕدارانی ئاینی مەسیحی و هاونیشتمانیان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین.
هاتنی
ساڵی نوێ، لەکاتێکدایە گەلەکەمان بە زنجیرەیەک دژواری و قەیران و ناکۆکی سیاسییەوە
ساڵی (٢٠٢٢)ی تێپەڕاند، هەر بۆیە ئومێدەوارین ساڵی نوێ؛ کۆتایی ناخۆشی و مەینەتی و
قەیرانەکان بێت، سەرەتای بیناکردنی جۆرێک حوکمڕانییەکی دروست بێت کە خۆشگوزەرانی و
ئاسودەیی و ئاشتەوایی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیان لەخۆ بگرێت.
ئێمە لە
بزوتنەوەی گۆڕان، ئەم بۆنەیە دەکەینە دەرفەتێک بۆ جەختکردنەوە لە چارەسەری کێشەکان
و تێپەڕاندنی ململانێی حیزبی و کەسی، بە ئامانجی باشکردنی ئەدائی دامەزراوە فەرمیەکان
و دورخستنەوەی دەستی حیزب و میزاجی کەسی لە کاری حکومەت و دامەزراوەکانی، هاوکاتیش
دروستکردنی کەشی دڵنیایی، متمانە،
سەقامگیری، پێکەوەژیان و پێکەوە گونجان بۆ پرۆسەی سیاسیی؛ کە لە پێویستییە لە پێشینەیەکانی
ساڵی داهاتون بۆ کۆمەڵگەی کوردستان.
دوبارە،
ساڵی نوێتان پیرۆز دەکەین و هیوای پشوویەکی ئارام و تەندروستتان بۆ دەخوازین.
ژوری رۆژنامەوانی/
بزوتنەوەی گۆڕان
٣١ی
١٢ی ٢٠٢٢