هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کورد سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

06/03/2023

هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لە ئەرکە نیشتیمانى و نەتەوەییەکاندا درێغى ناکەین و پاڵپشت و هاوکارین بۆ پشتیوانى دۆزى رەواى کورد.

ئەمڕۆ دوشەممە (6/3/2023)، شاندێکى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیکرد و لەلایەن عومەر سەید عەلى و رێکخەر و ئەندامانى ژورى پەیوەندییە سیاسییەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

دواى کۆبونەوەکە، ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکى کەنەکە لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ستایشى پێشوازى گەرمى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد و رایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەمان ئەوەیە کە کۆنفڕانسی (١٠٠) ساڵەى پەیمانى لۆزان هەیە کە زیانى گەورەى لە گەلى کورد داوە و هیچ کاتێک کورد ئەو پەیامانەى قبوڵ نەبوە، کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان دەخوازێت بە هەستێکى نیشتیمانی و نەتەوەیی هەڵوێستەکانمان دیاری بکەین و بۆ ئەوەش سەردانى لایەنە سیاسییەکان دەکەین.

لای خۆیەوە، بەختیار عومەر رێکخەرى ژورى پەیوەندییە سیاسییەکانى بزوتنەوەى گۆران رایگەیاند: بزوتنەوەى گۆڕان لەناو کۆنگرەى نەتەوەیی ئەندامێکى چالاکە، ئێمە وەک ئەرکێکى نیشتمانى و نەتەوەیی لێى دەڕوانین و ئەوەى بکەوێتە سەرشان و ئەستۆمان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا درێغی ناکەین و پشتیوان و هاوکارین.


هەواڵی زیاتر