مەکۆى سەرەکى گۆڕان؛ رێز لە شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە دەگیرێت

16/03/2023

هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٦/٣/٢٠٢٣)، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لە (٣٥)هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، ساتێك بەپێوە وەستان بۆ رێزلێنان لە رۆحی شەهیدان.

 

هەر بۆ هەمان مەبەست ئاڵاى عێراق و ئاڵاى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ نیوە داگیران.

 

بزوتنەوەى گۆڕان پێداگرە لە مامەڵەکردن وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ لەگەڵ پارێزگاى هەڵەبجە و دابینکردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى بۆ پارێزگاکە و قەرەبوکردنەوەى شەهیدان و بریندارانى کیمیابارانى هەڵەبجە لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە.


هەواڵی زیاتر