بزوتنەوەى گۆڕان: پێویستە هەڵبژاردن ببێتە ئامڕازى گۆڕانکاریی
16/03/2023
هەواڵ و چالاکی
بزوتنەوەى
گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک، جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى
پەرلەمانى کوردستان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ هەڵبژاردن بکرێتە ئامڕازێک بۆ
گۆڕانکاریی و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکرێ بە مەرج و فشار بۆسەر دەسەڵات .
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، 16/3/2023، کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێمی
کوردستان سەردانی بزتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژوری
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ژوری سەرچاوە مرۆییەکان پێشوازی لێکرا.
لە
کۆبونەوەکەدا بزوتنەوەى گۆڕان جەختى کردەوە کە لە ھەرێمی کوردستان ناکۆکیەکان لەسەر دەسەڵاتە.
باس لەوەشکراوە
کە پێویستە ھاوپەیمانان کە پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە دەکەن بە راھێنان و ھاوکاری
لۆجستی و دارایی؛ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکەن بە مەرج و فشار بکەن.
لە کۆتاییشدا
جەخت کراوەتەوە لەوەى کە گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و لە عێراق و کوردستان ھەڵبژاردن دەبێت ببێتە ئامرازی گۆڕانکاری.