لاهور شێخ جەنگی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

19/03/2023

هەواڵ و چالاکی

لاهو شێخ جەنگى و شاندێکى یاوەرى سەردانى بزوتنەوەى گۆران دەکەن و لە دیدارێکدا دۆخى هەرێمى کوردستان و سلێمانى و هەڵبژاردن و گوزەرانى هاوڵاتیان، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ئەمرۆ یەکشەممە (19/3/2023)، لاهور شێخ جەنگی بە هاوڕێیەتی پەروین کاکە ‌‌حەمە و ژینۆ محەمەد، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی و جەمال ‌‌حاجی محەمەد و سەفین مەلا قەرە و بەختیار ئەولی پيشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەى دۆخی سیاسی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان بەپێویست زانرا لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان، هاوکات دۆخى سلێمانی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و پرۆژە خزمەتگووزارییەکان تاوتوێکران، هەردوولا هاورابوون لەوەى دۆخەکە بەرەو سەقامگیرى  بڕوات و دامەزراوەکانی ‌‌حکومەت لە بخرينەوە خزمەت هاوڵاتیان.

هەروەک و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تاوتوێکران و بۆ دابینکردنی زەمینەیەکی گونجاو لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەمساڵدا، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.


فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر