کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

19/03/2023

هەواڵ و چالاکی


کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا دۆخى سیاسی و دوایین ئاڵنگارى و پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن.

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان وعێراق و دواین گۆڕانکارى و پیشهاتەکان، وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بە سەرۆکایەتى عومەر ئێلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە و ئەندامێتى عەبدوڵڵا ئازەربار، نەوید مێهرئاوەر، عەتا ناسر سەقزی، ئیدریس کولاهدوزی و ئیدریس عەبدی،  سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی و مستەفا سەید قادر، سەفین مەلاقەرە، جەمال حاجی محەمەد، شێخ کامیل و بەختیار ئەولی پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و دوایین گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە و دۆخى هەرێمى کوردستان کرد.


هەواڵی زیاتر