کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

01/05/2023

هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ یەک شەممە، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٣، محەمەد مەحمودیان، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازی لێکرا.

لە سەرەتادا بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی ئێران لە سلێمانی پیرۆزبای لە بەڕێز محەمەد مەحمودیان کرد.

کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕی بیروبۆچون لەسەر پرسە سیاسی و ئابوری و ناوخۆییەکان تایبەت بە پرسی سیاسی و هەڵبژاردن بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کردەوە لە گرنگی چارەسەری کێشەکان و کۆتایهێنان بە گرژییەکان و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان لەوانەش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
پەیوەست بە پەیوەندی ئابوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گفتوگۆ لەسەر زەرورەتی لابردنی بەربەستە داراییەکان و باشترکردنی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی کرایەوە.

دەربارەی ململانێ و ناکۆکی نێوان حیزبەکان بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کردەوە کە رێگەی راست چارەسەری ناکۆکیەکان چونکە زیانی گەورەی بۆ خەڵک و هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامی دۆخەکە بەرەوە نادیار ئەبات، هەردوولا هاوڕابوون لە بەردەوامی دیدارەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکان.


هەواڵی زیاتر