کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

07/05/2023

هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەی گۆڕان ناکۆکیەکان بە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و یاسایش دەزانێت و رایدەگەیەنێت: زیاد لە جارێک هەوڵی چارەسەری داوە، پەیوەست بە هەڵبژاردنیش سیاسەتی گۆڕان ئەنجامدانیەتی بەوپێیەی هەڵبژاردن مافی خەڵکە و دەبێت رێز لەو مافە بگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی ٥ی ٢٠٢٣، کلاوس دیتەر شترایشەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کرا
بزوتنەوەی گۆڕان ناکۆکیەکان بە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و یاسایش دەزانێت و زیاد لە جارێک هەوڵی چارەسەری داوە. پەیوەست بە هەڵبژاردن سیاسەتی گۆڕان ئەنجامدانیەتی بەبێ گرنگی دان بەوەی ئەنجامەکەی بۆ حیزبەکان چی ئەبێت چونکە هەڵبژاردن مافی خەڵکە و دەبێت رێز لەو مافە بگیرێت.

کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا نیگەرانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی لەسەر بەردەوامی  ناکۆکیەکان و دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن گەیاند و وتی هەڵبژاردن گرنگە چونکە پایەیەکی سەرەکی دیموکراسی و هەموو حیزبەکان شەرعیەت لە هەڵبژاردن وەردەگرن.

هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەری ناکۆکیەکان و بەردەوامی پەیوەندییەکان.

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر