سەرۆکی پەرلەمان: تێڕوانینە ستراتیژییەکانی نەوشیروان مستەفا ھەمیشە لە یادگە و بیرەوەریماندا بەزیندویی دەمێنێتەوە
19/05/2023
هەواڵ و چالاکی
سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان پەیامێکی بڵاوکردەوە
کە ئەمە دەقەکەیەتی.
له شەشەمین
ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی مەزن و سیاسه‌تمه‌داری ناوداری گه‌له‌كه‌مان،
ڕەوانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا)، بەشكۆوە سه‌ری ڕێز‌و وه‌فا بەرامبەر گڵكۆكەیان داده‌نەوێنین
و یاد و یادەوەریی بەرز ڕادەگرین.
کۆچی دوایی کاک
نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی لە ھەرێمی كوردستان،
تێڕوانینە ستراتیژییە نیشتمانیەکانی بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە لە
یادگە و بیرەوەریماندا بەزیندویی دەمێنێتەوە، لەدەستدانی ئەم ستونە باڵایەی نێو
گۆڕەپانی سیاسی و ڕێبازی كوردایەتی لە دەستدانی دونیابینییەکی مۆدێرن و واقیعی و
کاریگەر بو لە خەباتی سیاسی و مەدەنی گەلەکەماندا.
به‌رزو شكۆدار
بێت یادی كۆچی دوایی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان، درود بۆ ڕۆحی پاكی
كاك نه‌وشیروان و سەرجەم شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان