قوباد تاڵەبانی: کاکە نەوە خاوەن بیرێکی دەگمەن بو
19/05/2023
هەواڵ و چالاکی
جێگری سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشدا نەوشیروان مستەفا، رێبەری
نیو سەدە لە خەباتی گەلی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ کاکە نەوە خاوەن بیرێکی دەگمەن بو، هەموان شایەتی ئەوە دەدەن کە هەوڵ و تێکۆشانەکانی کاک نەوشیروان، تەنها لەپێناو کورد و کوردستاندا بو.
دەقى راگەیەندراوەکە:
لەساڵیادی
کۆچی کاکە نەوەدا
کاک نەوشیروان،
ناوێکی هەمیشە زیندو و سیاسییەکی دەگمەن لە مێژوی گەلی کورددا، ئەو لە یەک کاتدا
لە چەندین کایەی جیاوازدا دیار و هەڵکەوتو بوە. هەم لە بوارە مەیدانییەکەی
سیاسەتدا؛ کەسێکی بەتواناو شارەزا بو، هەم لە بواری تیۆرییشدا؛ لێهاتو و خاوەن
بیرێکی دەگمەن بو. خوێندەوار و رۆشنبیر، ئازا و چاونەترس بو.
هەموان شایەتی
ئەوە دەدەن کە؛ هەوڵ و تێکۆشانەکانی کاک نەوشیروان، تەنها لەپێناو کورد و
کوردستاندا بو. بۆیە هەر کوردێک لە هەر شوێنێک بێت و لەسەر هەر بیروباوەڕێک و
ئایدۆلۆژیایەک بێت، کاکە نەوە لەیاد ناکات. هەمو کات ناوی لە مێژوی نەتەوەکەماندا،
درەوشاوەیە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان