ئارام شێخ محەمەد: بەرنامە و پاکێجەکانى کاک نەوشیروان جێبەجێبکرایە، دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبو، هەرێمى کوردستان دەیتوانى توندوتۆڵتر خۆى رابگرێت
20/05/2023
هەواڵ و چالاکی
ئارام شێخ محەمەد، جێگیرى سەرۆکى پێشوى ئەنجومەنى نوێنەران لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا رایدەگەیەێت؛ بیر و فکرى کاک نەوشیروان بۆ گۆڕانکارى، پێداویستیەکە بۆ دۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ئەو قسەیە سەدبار سەلمێنراوە ئەگەر بەرنامە و پڕۆگرام و پاکێجەکانى کاک نەوشیروان دەیخستەڕو بۆ حکومڕانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ بكرایە، ئێستا دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبو، بەڵکو باشتر دەبو وە هەرێمى کوردستان دەیتوانى توندوتۆڵتر خۆى رابگرێت لەبەردەم نەهاتەمەتى و مەترسى و قەیران و پێشهاتەکاندا>
دەشڵێت: لەدەستدانى کاک نەوشیروان کۆستێکى گەورە بو خەڵکى کوردستان.