بەختیار شاوەیس: کاک نەوشیروان تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرێکى دانسقەى کوردایەتییە لە هەر چوارپارچەى کوردستان
20/05/2023
هەواڵ و چالاکی
بەختیار شاوەیس، ئەندامى پێشوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا رایدەگەیەنێت؛ کاک نەوشیروان تەنها موڵکى ئەوانە نییە کە گۆڕانن، بەڵکو موڵکى هەموو کوردستانە، تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرێکى دانسقەى کوردایەتییە لە هەر چوارپارچەى کوردستان و غیابى ئەو سەرکردانەیە کە دۆخى خەڵک خراپە و تەنگژەى زۆر روبەڕویان بوەتەوە.
دەشڵێت: پڕۆژەى نەوشیروان مستەفا پڕۆژەى خەمخۆرى بو بۆ خەڵکى کوردستان، تێگەیشتن لە سیاسەت و ستراتیژى نەوشیروان مستەفا زۆر زۆرى ماوە.