نوێنەرى پەیەدە: نەبونى کەسایەتییەکى وەک رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەم دۆخەى ئێستاى هەر چوار پارچەى کوردستان لێکەوتەکانى دیار و بەرچاوە

22/05/2023

هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ دوشەممە (22/5/2023) شاندێکى رۆژئاواى کوردستان بە سەرۆکایەتى د. جاویدان کەمال نوێنەرى پارتى یەکێتى دیموکراتى سوریا (پەیەدە) لە هەرێمى کوردستان، لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا سەردانى ئارامگەکەیان کرد و تاجە گوڵینەى رێز و وەفایان لەسەر ئارامگەکەی دانا.

نوێنەرى پارتى یەکێتى دیموکرات لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند: ئەم سەردانە بۆ رێزلێنان و بیرهێنانەوەى کاک نەوشیروانە وەک روناکبیر و سیاسەتمەتەدارى گەلى کورد کە رۆڵێکى کاریگەر و زۆرى هەبو لە جوڵانەوەى گەلى کورد.

وتیشى: نەبونى کەسایەتى کاریگەرى وەک کاک نەوشیروان لەسەر گۆڕەپانى سیاسى لێکەوتەکانى دیار و بەرچاوە بەتایبەت لەم دۆخەدا ئەگەر ئەوان لە گۆڕەپانەکەدا بونایە دۆخەکە جۆرێکى دیکە دەبو، بۆیە مەبەستیشمانە لەم سەردانەدا جەخت لە پێویستى بەهێزکردنى زیاترى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان بکەینەوە و بۆ بەدى هێنانى مافى گەلى خۆمان و "دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەم فکر و بۆچونانە لەپێناو لێکنزیکبونەوە و داکۆکى لە مافى گەلى کورد".


هەواڵی زیاتر