قوباد تاڵەبانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد
25/07/2023
هەواڵ و چالاکی
بەبۆنەى یادى یەکەم بەشدارى بزوتنەوەى گۆران لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و سەرکەوتنەکەى، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەبۆنەى یادى یەکەم بەشدارى بزوتنەوەى گۆران لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و سەرکەوتنەکەى سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژمارەیەک لە رێکخەرانی ژورەکانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی رۆڵی بزوتنەوەی گۆڕانی لە کایەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند و هەردولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو حیزب کردەوە.