شاندێکى یونامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
26/07/2023
هەواڵ و چالاکی
شاندێکى یونامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا پرسى هەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکەن.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە (2023/7/26)، شاندێکى یونامى بە سەرۆکایەتى ریکاردۆ رۆدریگێز، بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلى، رێکخەرانى ژورى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و هەڵبژاردنەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا پرسی هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان تاوتوێکران، بیر و را لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەست بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق کە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمیش دەگرێتەوە، بزوتنەوەى گۆڕان جەخت لە پێویستى پاراستنى سەنگ و پێگەى کورد لەو ناوچانە دەکاتەوە ئەوەش بە یەك گوتاری و یەك لیستی هەمو لایەنە كوردستانییەكان، تایبەت بە هەرێمى کوردستانیش روانینى بزوتنەوەى گۆڕان دوپاتکرایەوە کە پێش هەمو لایەنەکان پرۆژەى هەبوە بۆ هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کۆمسیۆن بۆئەوەى ئەم دۆخە رونە دات و هەڵبژاردنەکان لەوادەى خۆیاندا بەڕێوەبچن و رێگریش بکرێت لەوەى دیموکراسی لە هەرێمى کوردستان پاشەکشە بکات.
فۆتۆ: محەمەد خەلیفە