عومەر سەید عەلى لەگەڵ نوێنەرى خۆپیشاندەرانى کفرى کۆدەبێتەوە
01/08/2023
هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ
سێشەممە (٢٠٢٣/٨/١)، نوێنەرى خۆپیشاندەرانى کفرى سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى
گۆڕانیان کرد.
عومەر
سەید عەلی، پێشوازی لە نوێنەری چین و توێژە جیاوازەکانی خێوەتى مانگرتووانى کفری
کرد و پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ داخوازیەکانیان دوپاتکردەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە مەکۆ و ئۆرگانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە ساتى
دەستپێکردنى ناڕەزایەتییەکانەوە پشتیوانى داواى رەواى خەڵکى کفرییان کردوە و بۆ
پێشکەشکردنى پڕۆژە و دابینکردنى هەلى کار، پێشتریش سێ وەزیرى حکومەتى هەرێم لە
پشکى گۆڕان، سەردانى چادرگەى خۆپیشاندەرانى کفریان کرد و بەڵێنى جێبەجێکردنى چەند
داواکارییەکیان پێدان