باڵیۆزى بەریتانیا سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

24/08/2023

هەواڵ و چالاکی

باڵیۆزى بەریتانیا سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا دەربارەى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و عێراق و لایەنە سیاسیەکان و ئەو ئاڵنگاریانەى روبەڕوى خەڵکى کوردستان بوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/8/2023)، ستیڤن هیچن، باڵێۆزى نوێى عێراق لە چوارچێوەى یەکەم سەردانى بۆ هەرێمى کوردستان بە یاوەرى رۆزی کەیڤ، کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانى مەکۆى سەرەکى کرد و لایەن عومەر سەید عەلى و ژورى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و عێراق و پەیوەندى نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەى روبەڕوى خەڵکى کوردستان بوەتەوە.

هاوکات رۆڵى بەریتانیا لە پشتیوانییە بەردەوامەکانى رابردووى بەرز نرخێنرا، لاى خۆیانەوە باڵیۆز و کۆنسوڵى بەریتانیا پابەندبونى خۆیان بە مانەوەیان و بەردەوامیدان بەو پەیوەندیانەى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان هەیانە، دوپاتکردەوە.


هەواڵی زیاتر