عومەر سەید عەلى پێشوازى لە هونەرمەند مەزهەرى خالقى دەکات
12/09/2023
هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ سێشەممە (12/9/2023)، عومەر سەید عەلى پێشوازیکرد
لە مامۆستا مەزهەر خالقى هونەرمەندى گەورە و دیارى كورد و بەڕێوبەری گشتی ئینستیتیوتی
کەلەپووری کورد.
لە دیدارێکى دۆستانەدا، عومەر سەید عەلى پێزانینی بۆ رۆڵ
و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانى مامۆستا مەزهەر خالقی و کارەکانى ئینستیتیوتی
کەلەپووری کورد دەربڕى و پیرۆزبایی بەدەستهێنانى خەڵاتى ئاوازى گەلانیشى لێکرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى بایەخى کایەى هونەر و رۆشنبیرى
و پێویستیەکانى ئەم قۆناغە و رۆڵ و کاریگەرى گەورەى هونەرمەندان و رۆشنبیرانى کورد
لە سەرپێخستنى دیموکراسى و فشارکردن بۆ بەدیهێنانى عەدالەت و خزمەت بە هونەر و ئەدەب
و کەلتور و مێژوو.
فۆتۆ: بڕیار نامیق