راگەیەندراوى کۆبونەوەى بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان

24/10/2023

هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان جەخت دەکەنەوە لە پێویستى پاراستنى قەوارەى هەرێم و کوردستان و دانانى ستراتیژیەتى هاوبەشى نیشتیمانیی هێز و لایەنە سیاسییەکان و دابینکردنى مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانى، لەنێویاندا موچەى موچەخۆران وباشترکردنى بژێوی ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە (24/10/2023)، شاندى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام کۆبونەوە بۆ اوتوێکردنى چەند پرسێک کۆبونەوە، شاندی گۆڕان پێكهاتبو لە عومەر سەید عەلی، مستەفا سەید قادر، ئاسۆ ڕەحیم، دلێر عبدولخالق، كاردۆ محەمەد، بەختیار ئەولی و شاندی پارتی پێکهاتبون لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، محموود محەمەد، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، پشتیوان سادق و جەعفەر ئیمینكی.


دەقى راگەیەندراوەکە

ئەمڕۆ ٢٤ى١٠ى٢٠٢٣، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، کۆبونەوەى هاوبەشى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان ئەنجامدرا.

هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەى هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان و دانانى ستراتیژیەتى هاوبەشى نیشتیمانى هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى قۆناغەکە.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بەهێزترکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا کرایەوە، بەتایبەتى پاڵپشتیکردنى حکومەتى ەرێمى کوردستان بۆ هەنگاوەکانى لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ لەپێناو دابینکردنى مافە دەستورییەکانى هەرێمى کوردستان و شایستە داراییەکان، لەنێوانیاندا مووچەى مووچەخۆران و ، باشترکردنى بژێوى ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیانى کوردستان.

 

بزوتنەوەى گۆڕان                                        پارتى دیموکراتى کوردستان

2023/10/24


هەواڵی زیاتر