گۆڕان و یه‌كگرتو و هاوپه‌یمانی‌ سكاڵا له‌دژی‌ ئه‌نجامه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن

25/10/2018

دوای رەتكردنەوەی ئەنجامەكان، بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت لە ماوەی (72)
كاتژمێری داهاتوودا سكاڵای یاسای لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین
یەكگرتوی ئیسلامیش كوردستانیش دەڵێت سكاڵاكان گۆڕانكاری بەسەر ئەنجامەكاندا
دەهێنا، هاوپەیمانی بۆدیموكراسی ‌و دادپەروەریش لەسەر دیارنەمانی
دەنگەكانی سكاڵای تۆماركرد.

هەرزو لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان سەرجەم ئەو هێزانەی
لەدەرەوەی یەكێتی‌و پارتین ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیان رەتكردەوە‌و رێكارە
یاساییەكانیان دەستپێكرد.

بزوتنەوەی گۆڕان كە لەراگەیەندراوێكدا ئەنجامی هەڵبژاردنی (30)ی ئەیلولی رەتكردەوە، لە ماوەی (3) رۆژیشدا سكاڵا تۆمار دەكات.

یەكگرتوی ئیسلامیش بە هەمان شێوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامەكەی رەتكردوەتەوە‌ و رێگەی دادگاش دەگرێتەبەر.

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری، هەرچەندە بایكۆتی هەڵبژاردنیان
كرد، بەڵام چەند كاندیدێكیان بانگەشەیان كرد‌ و دەڵێن بەپێی ئەنجامە
بەراییەكان بەشی كورسیەك دەنگیان هێناوە، بەڵام لە ئەنجامی كۆتاییدا
كورسیەكەیان دراوە بە لایەنێكی تر، بۆ بەدەستهێنانەوەی كورسیەكەیان پەنا بۆ
دادگا دەبەن.

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش لەگەڵ ئەوەی هاوشێوەی هێزە سیاسیەكانی تر
ئەنجامەكانی رەتكردۆتەوە، بەڵام تائێستا باسی هیچ هەنگاوێكی تری نەكردوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە (30)ی ئەیلول بەڕێوەچو، بەهۆی بونی
رێژەیەكی زۆر ساختەكاری ‌و پێشێلكاری لەلایەن یەكێتی ‌و پارتیەوە، لەلایەن
لایەنەكانەوە هەزار ‌و پەنجا سكاڵا لەسەر پرۆسەكە تۆماركران، بەڵام بەبێ‌
یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان بە ئاماژەی یەكێتی ‌و پارتی درەنگانێكی شەوی
شەممەی‌ رابردو كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی راگەیاند.


هەواڵی زیاتر