پەرلەمانتارێکى گۆڕان: بەڵگەى گەندەڵی و قۆرخکاری و پێشنیازى چارەسەرمان داوەتە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان
16/12/2021
پەرلەمانتارێکى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لە
کۆبونەوەی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان چەندین
بەڵگە بۆ گەندەڵی و قۆرخکاری و یاداشت و پێشنیاز بۆ چارەسەری گرفتی غاز لەهەرێمی
کوردستان پێشکەش کران.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان
لە فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى هۆکارى قەیرانى نەبون و گرانى غاز و بەنزین و نەوتى
سپى بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: لە چەند رۆژى رابردو بۆ بۆ هەندێک پرسى گرانبونى
غاز و نەوتى سپى و بەنزین کۆبونەوەى لیژنەى سامانە سروشتیەکان و وەزارەتى سامانە
سروشتیەکان ئەنجامدرا و منیش لەسەر داواى خۆم بەشداربوم، ئێمە پێمانوایە قەیرانى غاز
لە هەرێمى کوردستان دەتوانرێ چارەسەر بکرێت.
وتیشى: لە بابەتى غازى (ئێڵ پی جى) تاڕادەیەکى
زۆر قۆرخکارى کراوە و دراوە بە کۆمپانیایەک و ساڵى رابردو هەر تەندەرى بۆ نەکراوە
و ئەمساڵیش بەنیاز نین تەندەرینى بۆ بکەن و قۆرخ کراوە تارادەیەکى زۆر، جگە لەوە ئێستا
کە قەیرانى غازى ماڵان هەیە و نرخەکەى بەرز دەبێتەوە کۆمپانیاى ساوز کوردستان غاز هەناردەى
دەرەوە دەکات، لە هەمان کاتدا خەڵک دەتوانێت لە عێراقەوە غاز بیهێنێت و بە کەمتر
لەو نرخەى بازاڕ بیفرۆشێت، بەڵام تائێستا رێگرى لێ دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: بۆ هەمو ئەو
پرسانە کۆمەڵێک بەڵگەى گەندەڵی و قۆرخکاریمانە داوەتە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان،
هاوکات یاداشت و پێشنیازیشیان دراوەتێ بۆ چارەسەری گرفتی غاز لەهەرێمی کوردستان.