گۆران؛ لەنیوان ئاستەنگ و هیوا!
25/07/2020
بەر لە گۆڕان، ناڕەزایی بە شێوەی رەوت و گروپی جیاجیا، دژ بە گەندەڵی و قۆرخکاری هەبو، گلەیی و گازەندەی خەڵک ناو حیزبەکانیشی تەنی بو، کە خۆی لە رەوتی کۆنەپارێزی و نوێبونەوە دەنواند.
گۆڕان بە شێوازێکی سەردەمیانە، خەباتی سیاسی لە فورمێکی دور لە نەریتخوازی لە دەوری بەرنامەیەک کۆکردەوە. کە لەگەڵ خواستی رەوای خەڵکی کوردستان دەهاتەوە.
بە پرۆژە و ئەلتەرناتیڤ و ستراتیژیی نوێ خۆی راگەیاند و پشتی بەدەنگی هاوڵاتی بەست، هێزێکی سیاسی گەورەی دروست کرد و درزی خستە دیواری کۆنکرێتی قۆرخکاری هەردو حزبی خاوەن چەک و پارە.
متمانە و پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی بۆ گۆڕانکاری ریشەیی وەرگرت. دوای چەند قۆناغێک لە کاری سیاسی و جەماوەری و پەرلەمانی . وەختیەتی هەڵسەنگاندن بۆ ئاڵنگاریەکانی ناوخۆ و دەرەوەی بکرێت. لە ناوەوەدا میراتی دابەشکاری تەقلیدی مێژویی هەردو رەوتی ناو جوڵانەوەی کوردایەتی مەرەدێکی چارەسەر نەکراوە، ئاستەنگی گەورەیە لە چەسپاندنی بنەماکانی سیاسەتی نیشتیمانی، کاریگەرییان بە رایەڵەی جیاجیا لە ناو سەرجەم ڕەوتەکانی دەرەوەی خۆیان هەیە. بە دروستکردنی ململانێ و ناکۆکی و ئاستەنگ لە پیادەکردنی سیاسەتی سەربەخویی نیشتیمانی یەکگرتو دا.
ئینجا پێشکەوتنی سۆشیال میدیا و نەمانی متمانە بە نوخبەی سیاسی، کاڵبونەوەی پابەندی ئایدلۆژیا لە هێنانە ئارای داد و نەهێشتنی ستەم. رەوتە گەلیەکان لە ژێر کاریگەری سۆز پەرچەکرداری هەرەمەکیانە بەدروشمی رەنگاورەنگ خەڵکیان ماندوکرد.. لەرێی پەیرەوکردنی رێسای (جوڵانەوە هەموو شتێکە، ئامانج هیچ نییە). خەڵکیانسازداو؛ بە دروشمی بریقەدار جەماوەر و خەڵکیان بێ ئاکام و نائومێد کرد.
ئیزدیواجیەتیان لە کاری سیاسی کردە سیاسەتی رۆژ، شێوازەکانی خەباتی جەماوەریان تێکەڵکرد خۆیانیەکلانەکردەوە، کام رێباز شارێگای رزگارییە. ، بەمەش زیانێکی گەورەیان بە جوڵانەوەیەکی جەماوەری مەدەنی ناتوندو تیژی گەیاند دژ بە نەیاران، بەڵام لەرەفتار هاوشێوە .. ئەمەش ستەمکارانی بەهێزکرد، هیوای بەشێوازی کاری جەماوەری لاوازکرد.
کە هێزە بنەرەتیەکەی هاوڵاتی و دەنگ و پرۆسەی هەڵبژاردن و شەقامە.. مێژوی خەباتی گەلی خۆمان و دنیا، رێگای توندوتیژیان تاقیکردوەتەوە بەدڵنیاییەوە، چاوەڕوانی لەوانە ناکرێـت کە بەخوێن هاتون بە سندوقی دەنگدان بڕۆن. جەخت لەوە دەکەمەوە خۆپیشاندان و دەنگی دلێری پەرلەمانتارانی کوردستانی باکور، قارەمانی زیندانییەکانیان لەژێر ئەشکەنجەدا بۆ ماف و ئازادی، هێزێکی لەشکان نەهاتوە، بە بەراورد بە شێوازی توندو تیژی کە چەندین قورسایی لابەلا دەخاتە سەر شانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.
لەبەر ئەوە جیهانی پڕ لە قەیرانی گۆڕانکاری سەرمایەداری و ململانێکانی بۆ هێزو سەرماییە خوێندنەوەیی راست و دروستی تری دەوێت، چونکە لە جیهانی ئەمڕۆدا، سیستەمی نێودەوڵەتی و هاوسەنگی هێز، رۆڵیان لەیە کلاکەرەوەی چارەنوسی گەلانی ناوچەکە، ئەگەر نەڵێم کاربڕ زۆر کەمتر نیە..ئالنگارییەکان کەمنین..بۆیە لە ژینگە و کشێکی سیاسی دا تا هەنوکە، دەستورێکی دیموکراتی و دادگا سەربەخۆت نەبێـت، وڵات بە دامەزراوی نەکرابێت . تاریکاندن سیمای دیاری بڕیاری سیاسی بێت و حزب دراو و هێزی چەکداری لەدەست بێت. بڕیاردان لە بەشداریکردن و رێکەوتن لە پێناوی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و چاکسازی بنەڕەتی سەرکێشیەکی گەورەیە. بەتایبەت بۆ بزوتنەوەیەک هەڵقوڵاوی هەلومەرجێکی نوێ و رەوتێکی دور لە تەقلیدیەت بێت.
هەڵوێستەکە بۆ خەڵک ئاسان نییە، لەبەرانبەر ئەزمونی سی ساڵەی حکومڕانی لەزەوتکردنی ماف و گەچراندنی شکۆی هاوڵاتیدا پەسەندی بکات و هیوای پێ ببەخشێ و ئاڵوگۆڕی بۆ بسازێنێ.
پاراستنی متمانەی خەڵک بۆ هێزێکی، وەکو گۆران پرسێکی چارەنوسیی ژیانییە.. لەبەرئەوە ئەرکیەتی لەسەر بنەمای دەستورەکەی لە وێسگەیەکی گرنگی ژیانی رێکخراوەیی دامەزراوەکانی رێکبخاتەوە، داڕشنەوەی کایەکانی رێکخراوی و سیاسی و دیپلۆماسی بکات لە کەشی زاڵی نائومێدی و تا رادەی نەفرەت لەشوناسکردنی خود و نەتەوە، وەک پەرچەکردار لە بێ ئاکامی خەبات و قوربانیان. کە ئاسانترین چەکی ستەمکارانە بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتی داسەپاویان.
باری نالەبار، لە گۆڕان دەخوازێت بە پرانسیپە سەرەتایەکانی کە بونیادی خۆی لەسەر دامەزراوە لە رەفتار و هەڵوێستی نوێنەرەکانی رەنگبداتەوە و بیسەلمێنن کە ستراتیژێکی نەگۆڕ و چەسپاویان بۆ ئامانچە باڵاکانی خەڵکی کوردستان هەیە.
گۆڕان، وەک هێزێکی سیاسی خاوەن متمانە و نیشتمانی، لێکدانەوە و خوێندنەوەی لە ئاستی دەولی و هەرێمی و ناوخۆدا بۆ هەلومەرجەکە هەبوە. لەسەر زەمینەی گۆڕانکاری و هاوسەنگی هێزو پرسی کورد بۆ ئامانجە باڵاکانی سیاسەت و شێوازی کاری خۆی دیاریکردوە.
سەختی رێگا و ئاڵنگاریەکان رادەستی بێهیوایمان ناکات، لەهەر پێگەیەک بین، دەستبەرداری پڕۆژەی چاکسازی ریشەیی و خواستی جەماوەر نابین، وەکو ئەستێرەی هیوا بۆ خەڵکی کوردستان بەردەوامین و دەمێنینەوە!...