کاردۆ محەمەد: دەستپێشخەرییەکەی گۆڕان دەتوانێت گرفتەکان چارەسەر بکات
29/05/2023
ئەندامێکى
جڤاتى نیشتیمانى رایدەگەیەنێت؛ بەهۆى سیاسەتى هەڵەى یەکێتى و پارتى لەروى مافى
مرۆڤ و ئازادییەکان و سەروەرى یاسا بە دامەزراوەییبون و دیموکراسى پاشەکشە هەیە و لێکترازانێک
و ئاستەنگ دروستبوە، بەشێوەیەک دۆخەک لە قازانجى قەوارە و خەڵکى هەرێمى کوردستان
نییە و دەستپێشخەرییەکەی گۆڕان دەتوانێت گرفتەکان چارەسەر بکات.
کاردۆ محەمەد،
ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات؛ ئەو ئاڵۆزى و جەنجاڵى
و روداو و کێشانەى روى لە ناوچەکە کردوە بە قازانجى دەستکەوتەکانى میللەتەکەمان و بەهێزى
پێگە و ئەو قەوارەیە نیە کە هەرێمى کوردستان هەیەتى، هۆکارى سەرەکیش دۆخى ناوخۆیە
کە بەشێک لە هێزە سیاسییەکان ناتوانن بە یەکگرتوى و بەبێ کێشە لە چوارچێوە گشتییە نیشتمانیەکەدا
هاوڕا و کۆک بن، "ئەم لکترازان و
ناکۆکى و سەروەرنەبونى یاسا و دوبەرەکى و رێزدانەنانە بۆ دامەزراوەکان کاریگەرى
هەبوە لەسەر هەمو پڕۆسەکان لەناویاندا هەڵبژاردن".
دەشڵێت: لێکترازانێک
دروست بوە کە بوەتە هۆى ئاستەنگ بۆ پڕۆسەى سیاسى و بەهۆى سیاسەتى هەڵەى یەکێتى و
پارتى لەروى مافى مرۆڤ و ئازادییەکان و سەروەرى یاسا بە دامەزراوەییبون و
دیموکراسى پاشەکشە هەیە، بۆیە گۆڕان دەستپێشخەریەکى راگەیاند بۆئەوەى جارێکى دیکە
لە پەرلەمان ئەو رێککەوتنەى فراکسیۆنەکان کردویانە بە پرسى کۆتاکانەوە دوبارە
بهێنرێتەوە سەر مێزى گفتوگۆ و یاساى هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و ئەو ئاستەنگانەى
هەیە لەبەردەم پرۆسەى سیاسى و هەڵبژاردن هەڵبگیرێت.