مەلبەندی یەکگرتو و کۆمیتەی حزبی شیوعی هەڵەبجە ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان بەرزەنرخێنن

26/07/2020

بەمەبەستی پیرۆزبای و بەرزنرخاندنی ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان، لە 11 ساڵی کارکردنیدا لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە 26 تەموزی 2020 شاندی مەڵبەندی یەکگرتوو شاندی کۆمیتەی حیزبی شیوعی،  سەردانی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردوو لەگەڵ باژێڕوان و ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا شاندی هەردوولا باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان کردوو گرنگی دروسبونی بزوتنەوەکەیان بۆدۆخی هەرێم بە گرنگ وەسفکرد.

لای خۆشیەوە باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە لە بەرەی خەڵک دەمێنێتەوەو پێداگردەبێت لەسەر جێبەجێکردنی پەیام و بەرنامەکانی.



هەواڵی زیاتر