ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا
07/09/2020
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 7/9/2020 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، دابان محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن و ئاشنا عه‌بدوڵا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن و جه‌لال محه‌مه‌د وه‌ك بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردران.
به پێی په‌یره‌وی نوێی په‌سه‌ندكراوی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆن به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
دابان محه‌مه‌د به سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
دابان محمد حسێن
ناو: دابان محمد حسێن
نه‌ته‌وه: كورد
ئاین:موسڵمان
شوێن و مێژووی له‌دایكبوون: 1987 كه‌لار
شوێنی نیشته‌جێبوون: سلێمانی
فراكسیۆنی : گۆڕان
ئاستی خوێندن و پسپۆڕیی\ زانكو:كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ڕاگه‌یاندن
پسپۆری وشاره‌زایی: ڕاگه‌یاندن
پوخته‌یه‌ك له پۆست و كاره‌كانی پێشوو
راگه‌یاندكار و پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ی ئێن ئێن