راگەیەندراوێک لە ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان

27/09/2020

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەک شەمە بڵاویانکردوەتەوە ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت: بەپێی ئەو ئەنجامەی ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی پەسەندی كردوە، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
دەقی ڕونکردنەوەکە:
کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، ٢١/٩/٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد ) وەک بڕیاردەر فڕاکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
27/9/2020


هەواڵی زیاتر