یاسین خدر: به نوسراوی فه‌ڕمی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینم پێشكه‌ش به حكومه‌ت كردوه
13/10/2020
په‌له‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌دواداچون بۆ پێداویستیه‌كانی ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داواكاری و پێداویستیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
یاسین خدر، په‌له‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی فه‌ڕمی گۆڕانی ڕاگه‌یاند: له كاتی ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری داراییدا سه‌رجه‌م داواكاری سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینم گه‌یانده حكومه‌ت و به‌نوسراوی فه‌ڕمی له كه‌موكوڕیه‌كان ئاگادارم كردنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێتك مایه‌ی خۆشحاڵیه به‌شێك له‌و داواكاریانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌یانبوه و پێشتر ئێمه به نوسراو گه‌یاندومانه له ئێستادا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ڵێنی خزمه‌تكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان داوه، چونكه ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین پێوستی زۆری به خزمه‌تگوزاری هه‌یه و ئه‌مڕۆش به به بڕی 11ملیار و 387 ملیۆن و 445 هه‌زار دینار
به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه بنگرد دانرا كه درێژییه‌كه‌ی 420 مه‌تره و ئیداره‌ی راپه‌رین به پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.