ئەنجومەنی قەزای ڕانیە پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاوتوێ دەکات
26/11/2020
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆیی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتیمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦/١١/٢٠٢٠ ئەنجومەنی قەزای ڕانیەی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی ناوچەکە لە پەرلەمان و حکومەتی خۆجێی بەشداربون و لەسەر هەولەکانی تیمی گۆڕان و فراکسیۆنی گۆڕان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و جێبەجێکردنی خواستەکانیان ڕونکردنەوەیاندا بە ئامادەبوان.
کۆبونەوەکە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی قەزای ڕانیە بوو، بۆ قسەکردن لەسەر دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکان و دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەکە.