ئەنجومەنی قەزای رانیە بانگەواز و پڕۆسەی ئاشتەوایی گۆڕان تاوتوێ دەکات

27/02/2023

ئەنجومەنى قەزاى رانیەى بزوتنەوەى گۆڕان گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایی و کارى پێکەوەیی و بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەکە دەکات.

ئەمڕۆ دوشەممە (2023/2/27)، بەسەرپەرشتی رەسوڵ مستەفا باژێروانى مەکۆی رانیە و ئامادەبونى سەرپەرشتیارى ژورى پەیجورى، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزا بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنى بانگەوازەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆسەى ئاشتەوایی و خۆ رێکخستنەوە بەڕێوەچو.

لەکۆبونەوەکەدا کۆتا ئامادەکاریەکانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و راسپاردەى جڤاتى نیشتیمانى و دیاریکردنی ئەرکە رێکخراوەیەکان بۆ قۆناغی نوێ و دەستپێكردنی دیدار و بەسەركردنەوەی گۆڕانخوازان لە سنورەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئەندامانی ئەنجومەنى قەزاى رانیە سەرنج و تێبینییەکان خستەڕو، هاوکات ئامادەییان دەربڕی بۆهەر ئەرک و بەپرسیاریەتیەک لە ئەستۆیان بێت بۆ کارى پێکەوەیی و بەهێزکردنەوەى گۆڕان.


هەواڵی زیاتر