ئەنجومەنی قەزای رانیە بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنفرانس ئامادەکارى بۆ قۆناغی نوێ کۆدەبێتەوە.
14/03/2024
ئەنجومەنی قەزای رانیە بۆ جێبەجێكردنی
راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان، ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێ
و هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە.
ئەنجومەنی قەزای رانیەى بە
سەرپەرشتی رسوڵ مستەفا باژێڕوانی قەزای ڕانیە و ئامادەبونى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی سنوری مەکۆی ڕانیە کۆبوەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی راسپاردەکانی دووەمین کۆنفڕانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و تاوتوێکردنى دواین پێشهاتەکان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان.
لەکۆبوەکەدا خراپى دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و
موچەخۆران و مامۆستایان گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەختکرایەوە لەپێویستی خستنەگەڕی
تەواوی هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و دابەشکردنی
موچەی موچەخۆران و رێگرى لە زیاتر دواکەوتنى، هاوکات کارکردن بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی
بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێ و روبەروبونەوەی ئاڵنگارییەکانیان جەختی لێکرایەوە.