وەزیرى ئاوەدانکردنەوە سەردانى مەکۆى رانیە دەکات

28/05/2024

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانى مەکۆى رانیەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لە دیدارێکدا دۆخى رێگاوبان و پڕۆژەکان و داواکاى هاوڵاتیانى سنورەکە تاوتوێ دەکرێت.

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٧ دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشەتجێکردنى حکومەتی هەرێم بە یاوەرى ئەبوبکر بایز قائیمقامی قەزای پشدەر و شاندێکی یاوەریان سەردانی مەکۆی رانیەی بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن رەسول مستەفا باژێڕوانی قەزای ڕانیەو دەستەی بەڕێوەبەری مەکۆوە پێشوازی کران.

 

لە دیدارێکدا دانا عەبدولکەریم پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆی بۆ دەستەی بەڕێوەبەری مەکۆی رانیە دەربڕی، هاوکات ئاماژەى بە هەوڵ و پڕۆەکانیان کرد بۆ بوژاندنەوەى سنورەکە و بەدەمەوەچونى داخوازى هاوڵاتیان، لاى خۆیانەوە ستافى مەکۆ دۆخى رێگاوبان و پڕۆژەکان و داواکاى هاوڵاتیانى سنورەکەیان خستەڕو جەخت لە پشتیوانى داواکارییەکانى هاوڵاتیان کرایەوە بە ئامانجى خزمەتى زیاتر.


هەواڵی زیاتر